AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٣ ١٣:٣٢

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا:

عێراق بڕیاری گرینگی بۆ پاراستنی سنوورەکانی داوە/ کۆمیتەی هاوبەش بۆ بەرەنگاریی تیرۆریستان لە هەرێم

عێراق بڕیاری گرینگی بۆ پاراستنی سنوورەکانی داوە/ کۆمیتەی هاوبەش بۆ بەرەنگاریی تیرۆریستان لە هەرێم

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی چەندین بابەتی باس کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار لەگەڵ فواد حسێن ، هاوتای عێراقی خۆی، بەشداریی لە کۆنفرانسێکی هاوبەش کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: گەلانی عێراق و ئێران خاڵی هاوبەشی جۆراوجۆریان هەیە و ئێمە گەلێکین لە دوو ناوچەی جوگرافیایی سەربەخۆدا‌.

وتیشی::ئێران هەمیشە رێزی لە سەروەری گەلی عێراق گرتووە و پشتیوانی لە پاوەجێی و ئاسایشی ئەم وڵاتە دەکات.

زیادیشی کرد : پێمان وایە دەوڵەتی عێراق ورەی خۆی بەرز کردۆتەوە کە ئەم وڵاتن نەبێتە شوێنی هەڕەشە لە وڵاتانی تر و لەوانە ئێران.

جەختیشی کرد: لە گەڵ لایەنی عێراقی رێککەوتین کە پرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی خێراتر ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران پێشوازی دەکات لە رێکارە دیپلۆماتیکەکان و گفتوگۆ تەوەر بۆ چارەنووسینەوەی دانوستانەکان و دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و بەهێز.

سپاسی لایەنی عێراقی دەکەم بۆ پەرەدان بە گفتوگۆی ناوچەیی و پتەو کردنەوەیان.

بەغدا بریاری گرینگی داوە لە پێناو رێگری لە بەکارهێنانی خاکەکەی لە لایەن تیرۆریستانەوە.

راشیگەیاند: بە ئامانجی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریستانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی ئەمنیەتی لە ئێران و عێراق رێکخراوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: هیوادارین دانوستانێک کە لە ڤیەن دەستیپێکردووە ، بە ئەنجام بگات بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی بەردەوامن لە هەڵوێستی دژبەیەک.

News ID 45179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha